كاره‌بای سلێمانی پلانێكی نوێی بۆ مانگی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له پلانیدایه بۆ مانگی داهاتوو به تێكڕایی 15 كاتژمێر له ڕۆژێكدا كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
سیروان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند، به‌و پێیه‌ی له مانگی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه، بۆیه پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه بتوانن به تێكڕا 15 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی له ڕۆژێكدا دابین بكه‌ن.
ناوبراو وتی "زیادبوونی كاره‌با ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنان، ئێستا 10 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی دابین ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه ده‌ڵێین 15 كاتژمێری تێكڕا، به‌و مانایه‌ی ره‌نگه رۆژانه كه‌م و زیاد بكات".
PM:09:36:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت