سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نادیه موراد خه‌ڵات ده‌كات
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، هه‌رگیز ناتوانین تراژیدیای ئه‌نفالكردنی ئێزیدییه‌كان له یاد بكه‌ین، پاش ڕوداوه‌كه، په‌رله‌مانی كوردستان توانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بازرگانی كردن به كچان و ژنانی ئێزیدی ئاگادار بكاته‌وه و دیكۆمێنتی ئه‌و تاوانه، بگه‌یه‌نێت به ناوه‌نده جیهانییه‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ نادیه موراد باڵوێزی به‌گژاچوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، كۆبووه‌وه.
نادیه موراد، سوپاسی خۆی و ئێزیدییه‌كانی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران گه‌یاند و وتی: "یه‌كه‌مین به‌رپرسی باڵای هه‌رێمی كوردستان كه به فه‌رمی پێشوازی له من كرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو".
پاشتر ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی خۆی كرد له ناوه‌نده جیهانییه‌كان بۆ گه‌یاندنی ئازاری ئێزیدییه‌كان به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له كه‌مته‌رخه‌میكردن سه‌باره به ئازادكردنی ژنانی ئێزدی له‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی: "ئێستا تیرۆرستانی داعش به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، هیوادارین بۆ ساڕێژبوونی برینی ئێزیدییه‌كان، په‌له له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال بكرێت".
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان، خه‌ڵاتی رێزلێنانی په‌رله‌مانی پێشكه‌ش به نادیه موراد كرد، وه‌ك سیمبول و پارێزه‌ری ژنانی ئێزیدی.
لای خۆیه‌وه دلێر ماوه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ڵبژاردنی نادیه موراد وه‌ك باڵوێزێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مایه‌ی سه‌ربه‌رزییه بۆ هه‌مومان.
وتیشی: "وه‌ك لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، راپۆرتێكمان له‌سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگال ئاماده‌كرد، بۆیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوون له پارێزگاریكردن له شه‌نگال، دادگایی بكرێن".
PM:09:43:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 7590
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت