وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ ئیستیجواب له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، عەدیله حه‌موود وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئیستیجوابكردن ئاماده بێت.
د.به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن عه‌واد عه‌وادی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سه‌دره‌وه داوای ئیستیجواب له عەدیله حه‌مود وه‌زیری ته‌ندروستی كراوه.
د.به‌ختیار شاوه‌یس وتی: "وه‌زیریش رۆژی شه‌ممه له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بێت و به‌پێی زانیارییه‌كانیش، له‌لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه 26 پرسیار ئاڕاسته‌ی وه‌زیر ده‌كرێت و ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه".
وتیشی: "دوای ئیستیجوابه‌كه وه‌ڵامه‌كانی ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران به وه‌ڵامه‌كانی قایل بوون ئه‌وا له پڕۆسه‌كه ده‌رده‌چێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌گه‌ریش قایل نه‌بوون، ئه‌وا وه‌زیری ته‌ندروستی لاده‌برێت، به‌ڵام له‌به‌ر زۆریی پرسیاره‌كان پێناچێت هه‌مان رۆژ وه‌ڵامه‌كانی بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
ئیستیجوابكردن قورسترین شێوازی بانگهێشتكردنی وه‌زیر و به‌رپرسانه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران به وه‌ڵامه‌كان قایل نه‌بن له پۆسته‌كه‌ی لاده‌برێت، له مانگی ئابی ساڵی رابردووش‌دا هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عیراق به‌هۆی ئیستیجوابی په‌رله‌مانه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
PM:10:13:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4498
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت