"ده‌نگۆی بڕینی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ركوك دووره له‌ڕاستییه‌وه"
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌نگۆی بڕینی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ركوك دووره له‌ڕاستییه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رێبوار ته‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2017/3/29 وه‌فدێكی فراكسیۆنی (ی.ن.ك) سه‌ردانی د. عه‌بدولڕه‌زاق عیسا وه‌زیری دارایی عیراق به‌وه‌كاله‌تمان كرد".
رێبوار ته‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ردانه‌كه بۆ به‌دواداچوونی پرسی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ركوك و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی بڕینی مووچه‌ی كه‌ركوكه‌وه بوو.
وتیشی: "له‌دانیشتنێكدا وه‌زیری دارایی هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه و پێی راگه‌یاندین كه ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هیچ قسه‌و باسێك له‌و باره‌یه‌وه نه له‌وه‌زاره‌ت و نه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌كراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه نوێنه‌ری شاری كه‌ركوكه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له نادرووستی ئه‌و ده‌نگۆیه".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار رایانگه‌یاند كه حكومه‌تی عیراق بڕیاری داوه به راگرتنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ركوك تا كاتێكی نادیار.
PM:11:49:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت