سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی "قه‌ڵغانی فوڕات"ی راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی كۆتایی به پرۆسه‌ی "قه‌ڵغانی فوڕات" هێناوه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیاش رایگه‌یاند كه پرۆسه‌كه كه‌له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانیانه‌وه له باكووری توركیا به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركه‌وتوو بوو.
بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "NTV"ی توركی وتی: "پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی تر ئه‌نجام بدرێت به‌ناوێكی جیاوازه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام روونی نه‌كردووه ئایا هێزه‌كانی توركیا له خاكی سوریا ده‌كشێنه‌وه.
له 24ی ئابی 2016دا حكومه‌تی توركیا پرۆسه‌ی "قه‌ڵغانی فوڕات"ی راگه‌یاند كه به‌وته‌ی خۆی بۆ پاراستنی سنووری باشووریه‌تی و ده‌ستی كرد به ناردنی هێزی تایبه‌تی توركی بۆ ناوچه سنوورییه‌كان له باكووری سوریا و پشتیوانیكردنی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره‌ن.
له‌و كاته‌دا به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند كه ئامانج له پرۆسه‌ی "قه‌ڵغانی فوڕات" گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و رێگرتنه له پێشڕه‌وی هێزه كوردییه‌كان و پاشه‌كشه‌پێكردنیانه بۆ به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فوڕات.
هاوكات له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ی بینالی یه‌ڵدرم، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركی دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆی رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی "قه‌ڵغانی فوڕات" له باكووری سوریا سه‌ركه‌وتوو بووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:12:00:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 6657
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت