ترامپ و عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
وێستگه نیوز-
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 30ی ئازاری 2017 بڵاویكرده‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونییان ئه‌نجامدا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌كه‌دا باسی بارودۆخی به‌ره‌كانی دژ به داعشیانكردووه.
به‌پێیی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ترامپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه هه‌مائاهه‌نگی نێوانیان ته‌نها له‌بواری سه‌ربازی نابێت.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی سوپای عێراقی له‌به‌ره‌ی شاری موسڵ .
هه‌روه‌ها هاكاتیشه له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا كه ڕایگەیاندکە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەکەن لەو ڕاپـۆرتانەی باس لە زیانی خەڵکی مەدەنی شاری موسڵ دەکەن بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانەوە.
کوژرانی زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەماوەی نێوان ١٧ بۆ ٢٣ی ئەم مانگەدا وایکرد کە پێنج ڕۆژ لەمەوبەر ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ ڕابگیرێت، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی بەرکەوتووان لە ڕیزی هاوڵاتیانی مەدەنیدا.
هەرچەندە تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کە کێ بەرپرسە لە کوشتنی ئەو ژمارە زۆرە لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە موسڵ، بەڵام ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمنیستی داوا لە عێراق و ئەمەریکا دەکەن کە پێداچوونەوە بە تاکتیکی شەڕکردنیاندا بکەن لە موسڵ، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنیدا.
ئۆپراسیۆنی موسڵ ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەبەشداری هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە دەستیپێکرد و دوای کۆنترۆڵکردنەوەی بەری چەپی شارەکە، لە ئێستادا ئۆپراسیۆنەکە لە بەری ڕاستی شارەکەدایە.
AM:08:54:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2505
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت