له شاره‌زوور زیاتر له 10 تۆن خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبرا
وێستگه نیوز ـ كامه‌ران كه‌ریم
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه توانیویانه له سنوری قه‌زای شاره‌زوور ده‌ست بگرن به‌سه‌ر زیاتر له 10 تۆن خۆراك و خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو ,ئه‌مرۆ ئه‌و خۆراكانه له‌ناوبران.
به‌مـۆ سدیق، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی شاره‌زوور به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "له ماوه‌ی چوار مانگی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای شاره‌زوور و ناحیه‌ی وارماوا توانراوه ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر زیاتر له 10 ته‌ن خۆراك و خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو".
راشیگه‌یاند: دوێنێ به ئاماده‌بوونی لیژنه ئه‌و خواردن و خۆراكانه له‌ناوبران هه‌رله‌م ماوه‌یه‌دا توانراوه 20 خاوه‌ن دووكان به‌هۆی سه‌رپێچیانه‌وه غه‌رامه بكرێت، كۆی غه‌رامه‌ی سه‌رپێچیكارانیش له‌مساڵدا 600 هه‌زار دینار بووه".
AM:09:13:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت