به‌غدا.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه 15 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له به‌غدا، 15 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی عیراق، ملازمی یه‌ك حاتم جابری، رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی بۆمبڕێژكراو كه خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی ئه‌منی له ده‌روازی شاری به‌غدای كرده ئامانج، 15 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
حاتم جابری، به ئه‌نادۆڵی راگه‌یاند: "ده‌رنگانی شه‌وی رابردوو، تانكه‌رێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیه‌وه كه خاڵی پشكنینی ره‌مل 75 كه ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ی باشووری به‌غدای، كردبووه ئامانج".
حاتم جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، 15 كه‌س كوژران و 26ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌فسه‌ره‌كه باسی له‌وه‌ش كرد كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، ئاگرێكی گه‌وره له ده‌ورووبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وته‌وه.
حاتم جابری وتیشی: "هێشتا ئه‌وه دیاره نییه ئایه تانكه‌ره‌كه له رێگه‌ی خۆكوژه ته‌قیوه‌ته‌وه یان ریمۆد كۆنتڕۆڵ بووه".
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی راگه‌یاندووه كه به‌م دواییانه هێزه‌كانی و هاوڵاتییانی سڤیلی له‌غدا و پارێزگاكانی دیكه كردووه‌ته ئامانج.
AM:11:06:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 1024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت