عومەر کۆچەر پەرلەمانتاری یەکگرتوو دەستی لەکارکێشایەوە
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، دوای زیاتر له ساڵێك چاوه‌ڕوانی كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و لانه‌بردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاره‌سه‌رنه‌كردنی قه‌یرانه‌كان ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان كه‌له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیایدا عومه‌ر كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری دهۆكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شكردووه.
له به‌شێكی نامه‌كه‌یدا هاتووه، وه‌ك هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كردنی قه‌یرانه‌كان و به‌گه‌ڕنه‌خستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و لانه‌بردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 30-ی ئازاری 2017، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندووه: پێشتریش ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هۆشداری دابوو لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان كه چیتر میلله‌ت به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كان و په‌كخستنی په‌رله‌مان و به‌رده‌وامی پاشكه‌وتی مووچه ناگرێت و له‌و پێناوه‌دا بانگه‌وازی بۆ هه‌موو په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرد كه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه وه‌ك فشار بۆ سه‌ر لایه‌نه‌كان تا قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ده‌شڵێت: "بۆیه ئه‌مرۆش ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێكرد و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد".
AM:11:53:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 41257
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت