سه‌رۆك كۆماری عیراق داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات زمانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنی برایانه له‌ناو خۆیاندا زاڵ بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كانی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كه‌ركوك بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه: "دوێنێ 29ی ئازاری 2017، د. فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌و داواكارییه‌ی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركوك كردوه، كه ئه‌و گیانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه له بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستاندا زاڵ بكرێت، كه جێی رێز و پێزانینی هه‌موولایه‌كه هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و هه‌م له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ك داوایكردوه له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك هه‌ستی به‌رزی به‌رپرسیارێتی ره‌چاوبكرێت و جه‌ختبكرێته‌وه له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی بنیاتنه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك كۆماری عیراق داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه بنه‌ماكانی ده‌ستور بپارێزن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ده‌ستوور كردوه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ندی به ئاینده‌ی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه، كه حكومه‌ته‌كانی پێشووی ئیتیحادی له ساڵی 2005ه وه پشتگوێیانخستوه.
داواشی له حكومه‌تی ئیتیحادی كردوه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه بكات و هه‌موو ئه‌ركه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه به‌پێی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات.
PM:01:25:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3441
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت