له‌مه‌و دوا پشووه ره‌سمیه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان له عیراق به‌م شێوه‌یه ده‌بن
وێستگه نیوز ـ
لیژنه‌ی ئه‌وقافی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر دوو پڕۆژه یاسا له باره‌ی پشوو و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه 29ی ئازاری 2017 لیژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی عیراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوو پڕۆژه یاسا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا كه یه‌كێكیان بریتی بوو له پڕۆژه‌ی یاسای پشوه ره‌سمیه‌كانی عیراق، دووه‌میشیان بریتی بوو له پڕۆژه یاسایی(خۆپیشاندان و راده‌ربڕینی ئازادانه).
ناوبراو وتیشی:"له كۆبونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌كه‌مان پڕۆژه یاسایی (خۆپیشاندان و راده‌ربڕینی ئازادانه)ی دوای سه‌رنج و تێبینی په‌سه‌ندكرد".
سه‌لیم شوشكه‌یی وتی: "له‌وانه خۆپیشاندانه‌كان له‌مه‌ودوا به‌پێ یاسا له‌هه‌موو عیراقدا رێگه پێدراو ده‌بێت و ته‌نیا حكومه‌ت له‌كات و شوێنی ئاگادار ده‌كرێته‌وه پێوێست به‌ڕووخسه‌تی پێش وه‌خت ناكات، ئاگادار كردنه‌وه‌ی حكومه‌ت لایه‌نی كه‌م پێنج رۆژ پێش خۆپیشاندانه‌كه ده‌بێت".
راشیگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی عیراق نابێت به بیانوی جیاجیا رێگه بگرێت له خۆپیشاندانه‌كان، نابێت هیچ كه‌سێكیش خۆپیشاندانه‌كان به ئاڕاسته و مه‌به‌ستی سیاسی به‌رێت.
شووشكه‌یی روونیشیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یان لایه‌نی ئه‌منی بڕیاری دا خۆپیشاندان نه‌كرێت خۆپیشانده‌ران بۆیان هه‌یه له مه‌حكه‌مه شكات له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن تا به‌بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه".
سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لیژنه‌ی ئه‌وقاف به سوننه و شیعه هه‌موویان بڕیاریان دا له‌مه‌ودوا بابه‌تی پشوه ره‌سمیه‌كان له عیراقدا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت كه چه‌ند بۆنه‌یه‌ك له عیراقدا ببێته پشووی رسمی وه‌ك جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان، رۆژی كرێكاران، یادی نیشتیمانی، به‌ڵام پشوه‌كانی دیكه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاری له‌سه‌رده‌دات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده وتشی: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیارده‌دات له چۆنیه‌تی و چه‌ند رۆژه‌ی پشوه ره‌سمیه‌كان، له ئێستاشدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌وقافه‌وه كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كان ته‌واو بووه ماوه په‌رله‌مان په‌سه‌ندیان بكات".
PM:01:34:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 12329
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت