تیروپشك بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ئه‌نجام ده‌درێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان و كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ئاگادار ده‌كاته‌وه كه رۆژی دووشه‌ممه تیروپشك بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێرداوه، تیایدا هاتووه: "ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژی دووشه‌ممه 3ی نیسانی 2017، كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ له باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره تیروپشك بۆ كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: "تیروپشكه‌كه بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵی 2017 ده‌بێت و سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كانیش ده‌توانن ئاماده‌ی پرۆسه‌كه بن بۆ رووماڵ كردن".
PM:01:58:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3005
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت