سەلیم شووشكه‌یی: په‌رله‌مانتاران خه‌ریكی بانگه‌شه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، له ئێستاوه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كردووه بۆ دووباره ده‌رچوونه‌وه‌یان بۆ خولێكی دیكه‌ی په‌رله‌مان و هه‌وڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ده‌ده‌ن.
سه‌لیم شوشكه‌یی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، زۆرجار په‌رله‌مانتاران زۆرترین قسه‌یان له‌ناو میدیاكاندا كردووه وه‌ك له دانیشتنی په‌رله‌مان، له ئێستاشه‌وه زۆر په‌رله‌مانتار به‌و نه‌فه‌سه‌وه كار ده‌كه‌ن كه له هه‌ڵبژاردندا ده‌ربچنه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خه‌ریكی بانگه‌شه‌ن.
شووشكه‌یی وتی: "زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب جگه له بانگه‌شه بۆ خۆیان، سه‌رقاڵی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتین بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دروستكردووه و ئێستا ته‌نها له كاتژمێری یه‌كه‌مدا نیسابی یاسایی ته‌واو ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جیاوازی په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان ئه‌وه‌یه، له په‌رله‌مانی عیراق كه‌سانی پله یه‌ك و دووی حزبه‌كان ئه‌ندامی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان.
ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عیراق ساڵێكی ماوه بۆ كاركردن، به‌ڵام وه‌ك شووشكه‌یی وتی "به‌پێَی زانیارییه‌كان په‌رله‌مان تا سه‌ری ساڵ ده‌توانێت نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنه‌كانی ته‌واو بكات و دواتر ناتوانێت نیساب ته‌واو بكات ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌رقاڵی په‌رله‌مانتاران به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".
PM:02:12:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 8225
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت