له وارماوه حه‌وت راوچی ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز ـ
حه‌وت راوچی به‌هۆی راوی ماسیه‌وه كه‌له 20ی ئه‌م مانگه‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه تا دوای وه‌رزی گه‌را دانان حه‌وت راوچی ده‌ستگیركران و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه راوه‌كه‌یان پێ ئه‌نجام دابوو.
عه‌قیدی پۆلیس هێمن كه‌مه‌رخان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئه‌نجامی كۆنتڕۆڵكردنی ده‌ریاو ده‌ریاچه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی وارماوا توانیان حه‌وت تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن كه سه‌رقاڵی راوكردنی ماسی بوون.
وتیشی: "هاوكات توانراوه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر زیاتر له 11 كیلۆ ماسی له‌گه‌ڵ 12 تۆڕی راوكردن و دوو ماتۆڕسكیل و یه‌ك ئۆتۆمبێل دا".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان باسی له‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راوچیه‌كان راده‌ستی یاسا كران بۆ لێپێچینه‌وه، هاوكات دوپاتی كرده‌وه كه مه‌فره‌زه‌كانیان به‌رده‌وامیان ده‌بێت له‌پێناو پارێزگاریكردن له سروشت و ژینگه‌ی كوردستان و ده‌ستگیركردنی سه‌رپێچیكاران.
PM:03:02:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت