راوێژکاری سەرۆکایەتی پەرلەمان: ده‌ست له‌كاركێَشانه‌وه‌ی عومه‌ر كۆچه‌ر بایه‌خی یاسایی نییه
وێستگه نیوز ـ پشتیوان جه‌مال
راوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت له رووی یاساییه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عومه‌ر كۆچه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو بایه‌خی نییه، به‌ڵكو ته‌نها به‌هایه‌كی هه‌واڵییه.
دانا دارا، راوێَژكاری یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ رێكخراوه كه ده‌بێت له دانیشتنی په‌رله‌ماندا بێت و نیسابی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واو ده‌بێت و بخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ئێستا دانیشتن نییه بۆیه قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ناوبراو وتی: "به‌پێی زانیارییه‌كانمان نووسراوه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره گه‌یشتووه‌ته نووسینگه‌ی سكرتێر، به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه بایه‌خی نییه و ته‌نها به‌هایه‌كی هه‌واڵییه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی خۆی وه‌رده‌گرێت و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌شیان نابێت".
ئه‌مڕۆ عومه‌ر كۆچه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسراوێكدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه‌كانی كوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
PM:03:09:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3190
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت