ده‌میرتاش و پەرمانتارێکی هەدەپە مانگرتن له خواردن راده‌گه‌یه‌نن
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی 31ی ئازاری 2017، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتارێكی هه‌مان فراكسیۆن له‌نێو زینداندا مانگرتن له خواردن رابگه‌یه‌نن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و عه‌بدوڵا زێدان، په‌رله‌مانتاری هه‌مان فراكسیۆن له بازنه‌ی جۆڵه‌مێرگ، كه پێكه‌وه له گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی جۆری ئێف له شاری ئه‌دیرنه ده‌ستبه‌سه‌رن، بڕیاریانداوه سبه‌ینێ هه‌ینی مانگرتن له خواردن رابگه‌یێنن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: "به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه، هه‌ڵوێستی توندی دژ به‌گرتووه‌كان، ره‌فتاره دژ به‌یاساكان ده‌رهه‌ق به‌گیراوه‌كان و پێشێلكاری دژ به‌مافه‌كانی گیراوه‌كان، كه بووه‌ته هۆی مانگرتنی چه‌ندین رۆژی به‌شێكی زۆری گیراوه‌كانی ناو گرتووخانه‌كه و گوێنه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه به‌داواكارییه‌كانیان و درێژه‌دان به‌فشاره‌كانی و مامه‌ڵه نامرۆڤایه‌تییه‌كانی، ئێمه‌ش بڕیارماندا له رۆژی هه‌ینییه‌وه مان له خواردن بگرین و بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین، كه پێشێلكاری زۆر زه‌ق دژ به‌گیراوه‌كان ده‌كرێت و بۆیه مان گرتنی زۆربه‌ی گیراوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و 12 په‌رله‌مانتاری هه‌مان فراكسیۆن شه‌وی 4ی تشرینی دووه‌می 2016 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌تۆمه‌ته‌كانی "بانگه‌شه‌ی سیاسی بۆ په‌كه‌كه، هاندانی خه‌ڵك بۆ رق و كینه دژ به‌حكومه‌تی توركیا و سووكایه‌تیكردن به به‌هاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستگیركران" و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكران.
PM:04:14:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2469
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت