جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا: نابێ چه‌كی ئه‌ڵمانی، له ململانێ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم به‌كاربهێنرێت
وێستگه نیوز ـ
له كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، پرسی هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و په‌كخستنی په‌رله‌مان و پاراستنی پێكهاته جیاوازه‌كان و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ڵمانیا گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی ئازاری 2017، د. یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به یاوه‌ری دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان، له ته‌لاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خاتو كلاودیا رۆت جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و زیمه‌ر ماتیاس سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد بۆ هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌كه ئه‌ڵمانیاكان هۆكارێكی به‌هێز بوون بۆ تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وتیشی: "په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا نابێت دوو دڵ بێ له هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، چونكه ئارامی ناوچه‌كه‌ی ئێمه په‌یوه‌سته به ئارامی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپاوه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و وتی: "نیگه‌رانیین له په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێخۆشحاڵم له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا پێشوازی له سه‌رۆكی شه‌رعی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م. ئه‌ڵمانیا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه‌تان ئارام بێت، نه‌ك پشێوی و شه‌ڕی تێدا بێت".
سه‌باره‌ت به‌ناردنی چه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ پێشمه‌رگه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا وتی: "نابێ ئه‌و چه‌كانه له ململانێ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنرێت، ده‌بێت بۆ پاراستنی دیموكراتی و له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش بێت".
PM:04:28:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 1854
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت