هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه پشتگیریان بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك راگه‌یاند
وێستگه نیوز ـ كامه‌ران كه‌ریم
له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ئاماده‌بونی چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌رپرسان و هاوڵاتیان له‌به‌رده‌م بینای شاره‌وانی گردبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراو پشتگیری سه‌رچه‌م چین توێژه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركووك دووپات كرایه‌وه.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رێكخراوه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دوا وتی: "وه‌ك سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ین به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌سه‌رجه‌م دام وده‌زگاكانی ئه‌و پارێزگایه".
وتیشی: "به‌ڵێنی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارده‌بین و ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕین بۆ پارستنی خاكی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری هه‌ڵكردنی ئاڵای خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌ین له شاری خۆشه‌ویستی كه‌ركوك".
له كۆتایی گردبونه‌وه‌كه ئاڵای كوردستان وه‌ك هێمایه‌ك به‌خشرایه هۆشیار بیاوێڵه‌یی ناسراو به (هۆشیاری مین) په‌یامی ئاشتی به‌خشرایه لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامی هه‌ڵه‌بجه بگه‌یه‌نرێت به‌شاری كه‌ركوك.
PM:04:37:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2689
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت