"ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له ماڵی په‌رله‌مانتارێكی پارتی كرد ده‌ستگیركرا"
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی میدیاكانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ته‌قه‌ی له ماڵی په‌رله‌مانتارێكی پارتی كرد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، ده‌ستگیر كراوه.
به‌شار موشیر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی بە وێستگە نیوز-ی راگه‌یاند: "ئه‌وانەی ته‌قه‌یاهک له ماڵه‌كه‌م كرد دوو برا بوون و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و روداوەکەش حزبی و سیاسی و تیرۆرستی نەبووە."
وتیشی:"پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه له ماڵه‌كه‌م كرا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانم له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌یان، ده‌ستگیر كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه، وتیشی: "ئامانجه‌كه خودی خۆم نه‌بووه، به‌ڵكو كه‌سێكی دیكه بووه كه لای ئێمه كار ده‌كات، ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردووه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه هه‌یه".
شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20ی ئازاری 2017، له گوندی بامه‌رزێ سه‌ربه شاره‌دێی رۆڤیا سه‌ر به شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش له سنووری پارێزگای دهۆك، ته‌قه له ماڵی په‌رله‌مانتار به‌شار موشیر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كرا.
PM:04:48:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 31591
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت