ئاماری قوربانیانی سوپای عیراق له‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ


وێستگه‌ نیوزـ

سوپای ئه‌مریكا ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه‌ عیراقییانه‌ی ئاشكراكرد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ تائێستا كوژراون.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، جه‌نڕاڵێكی سوپای ئه‌مریكا له‌ به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ تائێستا 284 سه‌ربازی سوپای عیراق له‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ كوژراون.

جه‌نڕاڵ جۆزێف فوتیل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌ردجه‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه‌ وێڕای كوژرانی ئه‌و 284 سه‌ربازه‌، زیاتر له‌ هه‌زار و 600 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی له‌ پرۆسه‌ی رزگاركردنی به‌ری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ 490 سه‌رباز كوژراون و زیاتر له‌ سێ هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 29ی ئازاری 2017، له‌ نزیك مزگه‌وتی (النور)ی خۆرئاوای موسڵ سوپای عیراق شه‌ڕێكی قورسی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش كرد و دواجار ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه‌ گرته‌وه‌.


PM:05:41:30/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 5949 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت