سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر
وێستگە نیوز -
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مەسعود بارزانی و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێكرا.
بڕیاره گۆتێریس کە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئازاری 2017 گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی سه‌ردانی كامپی ئاواره‌كان بكات و له نزیكه‌وه له ره‌وش و ژیانی ئاواره‌كان بكۆڵێته‌وه.
گۆتێریس، له سه‌ره‌تای 2017ه‌وه وه‌ك سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ستبه‌كاربوو، پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی پرتوگال بووه و له ساڵی 2005 تا 2015 بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران بووه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
PM:06:26:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2799
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت