سه‌یدسادق ..زیاتر له 300 مریشكی زسندوو له‌ناوبران
وێستگه نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
له‌لایه‌ن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه زیاتر له 300 مریشكی زیندوو له‌ناوبران به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌پشكنین ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشن شیاو نین بۆخواردن .
ته‌ها ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق به وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند:" له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاولاَتیان ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن لیژهاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا ".
وتیشی:"ئه‌و بارهه‌ڵگره زیاتر له 300 مریشكی زیندووی پێیوو كه‌ده‌یویست له‌ناوبازاری سه‌یدسادق به هاوڵاتیانی بفرۆشێت و ساغی بكاته‌وه، دواتریش له‌لایه‌ن هۆبه‌ی ڤێرتێرنه‌ری قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و مریشكانه كرا وله‌ئه‌نجامی پشكنین ده‌ركه‌وت شیاوی خواردن نین و سه‌رجه‌میان نه‌خۆشن ".
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی قه‌زای سه‌یدسادق باسی له‌وه‌شكرد:" له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه بریاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و مریشكانه له‌ناوببرێن و خاوه‌نه‌وه‌كه‌شی سزا بدرێت".
PM:07:10:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 8395
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت