ده‌ستپاكی لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌كات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كات كه گه‌نده‌ڵی‌ی بۆ كۆمپانیایه‌كی ئوستورالی كردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته دراونه‌ته دادگا.
د.ئه‌رده‌ڵان نورده‌ینی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عییراق به وێستگه‌نیوز-ی راگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كه‌ن كه تیایدا گه‌نده‌ڵی بۆ كۆمپانیایه‌كی ئوستورالی كراوه و وتی: "ئه‌و دۆسیانه گه‌نده‌ڵییان تێدایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌و كۆمپانیایه دراوه مه‌رجی ته‌واویان تێدا نه‌بووه."
وتیشی: ئه‌و دۆسیانه‌ش هی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره و له ئوستورالیاشه‌وه ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه ئاشكراكراون و زانیاری به حكومه‌تی عیراق دراون".
نوره‌دینی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیانه به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ر دۆسیه‌یه‌كیش به‌ڵگه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت، ره‌وانه‌ی داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كراون و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای وه‌زاره‌تی نه‌وتیشی تێدایه.
PM:07:14:30/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5358
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت