ھەیفا: لەگەڵ کچەکانم


وێستگە نیوز -

"ھەیفا وەھبی" ئەستێرەی لوبنانی، وێنەیەکی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بڵاوکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە کە ئۆتۆمبێلەکانی زۆر خۆشەویستن.

"ھەیفا وەھبی" ئەستێرەی لوبنانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئۆتۆمبێلەکانی خۆشەویستن، بۆیە بە کچی خۆی ھەژماریان دەکات،  ھەروەھا بەزمانی ئینگلیزی لەسەر بڵاوکراوەکەی نووسیویەتی "لەگەڵ کچەکانم"،ئەم وێنەیە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردووە.
 

"ھەیفا وەھبی" ئەکتەر و گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٧٦ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، سەرەتا بە ئەکتەری ناو کلیپەکان دەستی پێکردووە، پاشان ساڵی ٢٠٠١ یەکەمین کلیپی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە لەگەڵ کوڕە مامی ساڵی ١٩٩١ ھاوسەرگیری کردووە، بوونەتە خاوەنی یەک کچ بەناوی "زەینەب".


PM:09:53:01/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 38329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت