دانپێدانانی به‌رپرسێكی راگه‌یاندنی داعش بڵاوده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
گۆڤارێك كه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عیراق ده‌ریده‌كات ده‌قی دانپێدانانی به‌رپرسێكی راگه‌یاندنی رێكخراوی داعشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نازناوی "ئه‌بو ئیسلام"ی له‌ناو ئه‌و رێكخراوه تونده‌ڕه‌وه هه‌بووه.
به‌پێی گوڤاری ، ئه‌بو ئیسلام خه‌ڵكی قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ربه شاری كه‌ركوك و له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، له‌و وته وه‌رگیراوه‌كانیشیدا قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فزیۆنیی دامه‌زراوه میدیاییه‌كانی سه‌ربه داعشی بۆ لێكۆڵه‌ران ئاشكرا كردووه.
ئه‌بو ئیسلام باسی له چۆنێتی چونه‌ناو ریزه‌كانی داعش كردووه و وتویه‌تی كه فۆڕمێكی له چه‌كدارانی داعشه‌وه پێدراوه تا بۆ وه‌رگرتنی سێ پۆست پڕی بكاته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیی هه‌بووه، به‌شی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردووه، هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌بووه كه باش له كۆمپیوته‌ری زانیووه و پێش ئه‌و رێكخراوه‌ش هه‌ر حه‌زی له بواری راگه‌یاندن بووه و له تویته‌ره‌وه زۆر ته‌ماشای گرته ڤیدیۆییه‌كانی رێكخراوی قاعیده‌ی كردووه.
ئه‌بو ئیسلام وتویه‌تی: "هۆگربوونم به داعشه‌وه وایكرد كه زۆرێك له بڵاوكراوه و وته‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی سه‌رتاپا له‌به‌ر بكه‌م، هه‌ربۆیه داعش قایل بووه به‌وه‌ی له بواره‌كه‌ی خۆمدا زیاتر تێكه‌ڵ ببم و پۆستێكی له خاڵێكی راگه‌یاندنی ولایه‌تی دیجله له ناوچه‌ی زاب پێ دام".
ئه‌و داعشه رونیكردووه‌ته‌وه كه خاڵی راگه‌یاندنه‌كه پێكهاتبوو له كه‌ره‌ڤانه‌یه‌ك كه مێزێك و كۆمپیوته‌رێكی له‌سه‌ره بووه، كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش به شاشه‌یه‌كی گه‌وره له ده‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و له‌وێوه چالاكیی ولایه‌ته‌كانی داعش و وتاره‌كانی به‌غدادی و عه‌دنانی بڵاوده‌كرانه‌وه، شاشه‌كه‌ش به هێڵێكی كاره‌باوه به‌ستراوه‌ته‌وه كه شمولی كاره‌با بڕانی نه‌كردووه.
به‌وته‌ی ئه‌بو ئیسلام پیشاندانی ئه‌و بابه‌تانه بۆچه‌ند كاتژمێرێك بووه و هه‌موو رۆژه‌كه به‌رده‌وام نه‌بووه، به‌ڵام زیاتر دوای ئێواران نمایش ده‌كرا و له ده‌ریشه‌وه كورسی دانرابوو تا خه‌ڵكی ته‌ماشای بكات و زۆرجار له وتاره گرنگه‌كاندا نزیكه‌ی 100 كه‌س كۆده‌بوونه‌وه كه هه‌ندێكیان چه‌كداری داعش و ئه‌وی دیكه‌ش هاوڵاتیی مه‌ده‌نی بوون.
ئاشكراشیكردووه كه هه‌فتانه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له به‌رپرسی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی زاب له‌سه‌ر فلاش میمۆرییه‌ك وه‌رگرتووه و هه‌ندێكجار ماوه‌كه‌ی 25 كاتژمێر بووه و سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌كانیش دامه‌زراوه‌ی فورقان یان ئاشانسی ئه‌عماق یان دامه‌زراوه‌ی دابق بووه.
له‌نزیك شاشه گه‌وره‌كه‌شه‌وه پاكه‌ته‌ی سیواك و گۆڤاری دابق و چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی دیكه بۆ بینه‌ران دانرابوون كه سه‌رجه‌میان پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ چالاكییه‌كانی داعش كردووه و به‌خۆڕٍایی و بێبه‌رامبه‌ر بووه، رۆژانه‌ش خه‌ڵك سه‌ردانی كردووه بۆ وه‌رگرتنی سی دی دوایین چالاكیی داعش یان بینینی ئه‌و چالاكییانه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆی و ئه‌ویش كاری بۆ كردوون، هه‌ندێك كه‌سیش داوای كردووه كه چه‌ند جارێك گرته ڤیدیۆییه‌كانی بۆ لێ بدرێته‌وه و ته‌ماشای كردووه‌ته‌وه.
ئه‌بوئیسلام ده‌گێڕێته‌وه كه جارێكیان چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر بینینی چه‌ند گرته‌یه‌كی ئه‌رشیفی چلاكییه‌كانی داعش بووه به شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یویست یه‌كه‌مجار داواكارییه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌ویش خۆی شاشه‌كه‌ی كوژاندووه‌ته‌وه و خۆی له شه‌ڕه‌كه هه‌ڵنه‌قورتاندووه.
یه‌كێك له‌و گرته گرنگانه‌ی ئه‌بو ئیسلام پیشانی خه‌ڵكی داوه، سوتاندنی مه‌عاز كه‌ساسبه-ی فڕۆكه‌وانی ئوردنی بوو، ئه‌مه جگه‌له روداویكوشتنی ئه‌قباته‌كانی میسر له لیبیا و كوشتنی سه‌ربازانی سوریا و عیراق كه له قه‌فه‌سدا له‌ئاودا خنكێنراون، هه‌روه‌ها كوشتنی چه‌ند كه‌سێك له ئاڕ بی جی له ئۆتۆمبیلێك و كوشتن به كاره‌با.
به‌وته‌ی ئه‌بوئیسلام، ده‌بوایه تۆماركردنی ئه‌و گرتانه به كامێرای نوێی پێشكه‌وتوو بكرایه زیاتر له كامێرایه‌كیش واته یه‌ك بۆ پێنج كامێر بۆ تۆماركردنه‌كه به‌كارده‌هێنرا و كۆپیی لێ ره‌وانه‌ده‌كرا بۆ ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن.
PM:10:43:02/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 33573
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت