دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سانپترسبۆرگ، فه‌یسبوك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی خسته‌كار
وێستگه نیوزـ
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندیی (ئه‌منی)ی بۆ به‌كارهێنه‌رانی شاری سانپرتسبۆرگ خسته‌كار، ئه‌وه‌ش دوای روودانی دوو ته‌قینه‌وه له دوو وێستگه‌ی میترۆی ئه‌و شاره.
به‌گه‌ڕخستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه هاوكاریی به‌كارهێنه‌ران ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تییان ده‌كاته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه هێرش و كاره‌ساتی سروشتیی تێدا روو ده‌دات، به‌كارهێنه‌رانیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان هاوبه‌شی به‌وه تایبه‌تمه‌ندییه بكه‌ن و فه‌یسبوكه‌كانیان له به‌شی (ئه‌منی و سه‌لامه‌تی) ئه‌كتیڤ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی ده‌زگای فریاگوزاریی روسیا ئاشكرایانكرد كه له دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی نیسانی 2017، 10 كه‌س كوژراون و 50ی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه جوڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان راگیران و سه‌رنشینه‌كانی ناو میترۆكان بۆ شوێنی ئارامتر گواسترانه‌وه.
دوای روداوه‌كه‌ش، ڤلادمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه وڵاتهكهیله سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشه‌كه‌ی سانپترسبۆگ ده‌كۆڵیته‌وه به ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆرستیشهوه.
PM:05:11:03/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 9381
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت