عیراق چواره‌م وڵاتی جیهانە بۆ بچڕانی ئینته‌رنێت
وێستگه نیوزـ
به‌پێی ئامارێكی دامه‌زراوه‌ی برۆكینگز، عیراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان چواره‌م وڵاته بۆ بچڕانی ئینته‌رنێت و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ش گه‌یشتووه‌ته زیاترله هه‌شت ملیۆن كه‌س.
دامه‌زراوه‌ی برۆكینگز-ی ئه‌مریكایی بۆ توێژینه‌وه ئاشكرایكردووه كه هندستان یه‌كه‌م وڵاتی جیهان بۆ بچڕانی هێڵی ئنته‌رنێت تیایدا، له‌پله‌ی دووه‌میشدا عه‌ره‌بستانی سعودی و پله‌ی سێه‌میش به‌ر مه‌غریب كه‌وتووه، سه‌باره‌ت به عیراقیش ئه‌م وڵاته له پله‌ی چواره‌ی لیستی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا هاتووه كه ناوبه‌ناو هێڵی ئینته‌رنێتی تێدا ده‌بچڕێت.
به‌پێی ئاماره‌كان و ئه‌و ئینفۆگرافیكهی سه‌باره‌ت به عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌شت ملیۆن و 250 هه‌زار كه‌س واته رێژه‌ی 23%ی دانیشوانی عیراق ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن و رێژه‌ی قازانجی كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێتیش گه‌یشتووه‌ته 56 ملیۆن دۆلار.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ناو ئیفۆگرافیكهكه، له ماوه‌ی ساڵی رابردودا و به‌هۆی بچڕانی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه عیراق 209 ملیۆن دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه‌و سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی بچڕانی ئینته‌رنێتیش له عیراقدا هۆكاره‌كه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ دۆخی ئه‌منی و كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكاران.
PM:07:10:03/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5713
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت