یه‌كه‌م وێنه‌ی فه‌رمیی میلانیا
وێستگه نیوزـ
كۆشكی سپی یه‌كه‌م وێنه‌ی ره‌سمیی میلانیا تره‌مپ، خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه.
وێنه‌كه‌ی میلانیا تره‌مپ له به‌رده‌م یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كانی كۆشكی سپی، شوێنی مانه‌وه‌ی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا گیراوه كه تیایدا پۆشاكێكی ره‌شی له‌به‌ردایه و ئه‌نگوستیله‌یه‌كی گرانبه‌هاشی له په‌نجه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و ئه‌نگوستیله‌ی له یادی 10 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیرییان پێشكه‌ش به میلانیا كردووه كه ئه‌ڵماسی عه‌یاره 25ه.
له ژیاننامه‌ی ره‌سمیی میلانیا تره‌مپ له كۆشكی سپی‌دا هاتووه كه ئه‌و خانمه پێشتر وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ كاری كردووه و له‌سه‌ر به‌رگی چه‌ند گۆڤارێكی به‌ناوبانگی وه‌ك فۆگ و گلامۆر و ئیل ده‌ركه‌وتووه.
PM:10:20:03/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 10609
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت