جیاوازی نێوان مەکینەی ١.٢ و ١.٤ و ١.٦ و ٢ و ٣.٥ له‌ ئۆتۆمێلدا


وێستگە نیوز -

مەکینەی ئۆتۆمبێله‌كان  بەگووێرەی قەبارەی ئوتومبیل و جۆری ئوتومبیل و بەگووێرەی پیویستی ئوتومبیلەکان، بۆنمونە ناتوانیت بۆ ئوتومبیلیکی بار هەڵگری گەورە مەکینەی بچووک هەبێت و هەروەها پێویستیش ناکات بۆ ئوتومبیلی بچووک مەکینەی زۆر گەورە دابنرێت.

ئەو قەبارانەش کە دانراوە لەسەر پێویستی و بەگووێرەی ستاندارد دانراون ، بەڵام وەکو ئەو ژمارانە پەیوەندییان بە خودی سلندەرەکانەوە هەیە و ئەوە دەگەیەنێت .

بۆ نمونە "کە ئەگەر ئوتومبیلێک مەکینەکەی ١.٢ بوو وە ٤ پستۆن بوو، ئەوا مانای وایە ئەو مەکینەیە لەناو سلندەرەکەیدا دەتوانێت بە هەر ٤ سلندەرەکەی لە نێوان BDC تا TDC ١٢٠٠ سی سی بەنزین یان گاز بگرێت، واتە ئەگەر بتەوێت بۆت دەربکەوێت سلندەرێک چەند بەنزین تیایدا جێگا دەبێتەوە لە ژووری سوتان ئەوا ١٢٠٠/٤ بکە واتە هەر سلندەرێک لە ژووری سوتانەکەیدا ٣٠٠ سی سی واتە ٣٠٠ مللی لیتر بەنزین یاخود گاز دەگرێت.

با بپریسین ئەم جیاوازییەی بۆ چییە؟لەوەڵامدا دەڵیین جیاوازیەکە لە کاتی سوتاندا دەردەکەوێت و ئەو مەکینەی قەبارەی سلندەرەکەی گەورەتر بێت مانای وایە توانای زیاتر بەرهەم دەهێنێت واتە بەهێزترە و بەنزین یان گاز زیاتر دەخوات لەکاتی کارکردندا و ئەمەش بەهاوکاری ئامێرەکانی تری ناو مەکینەکە”.


PM:02:39:04/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 21445 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو