شاجوان ژینگه پاك ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
شادی عه‌بدولكه‌ریم، هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه به‌ده‌سته‌وه‌یه و وا بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست پێبكات.
ژینگه‌ی پاك، ناوی پڕۆژه‌كه‌ی شاجوانه و وه‌ك خۆی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، مه‌به‌ستی له پڕۆژه‌كه پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌یه، چونكه كوردستان ژینگه‌یه‌كی پاك و جوانی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵك نایپارێزن.
پڕۆژه‌كه‌ی شاجوان وێنه‌كێشانه له‌سه‌ر دیوار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوودی له منداڵان وه‌رگرتووه و وتی: "نزیكه‌ی دوو تا سێ مانگه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه راهێنان به منداڵان ده‌كه‌م بۆ فێَربوونی وێنه‌كێشان و تائێستاش چه‌ندین وێنه‌یه‌كیان كێشاوه".
بۆ هه‌ڵبژاردنی منداڵانیش له‌و پڕۆژه‌یه‌دا وتی "منداڵ سه‌رچاوه‌ی جوانی و پاكییه و له‌وه‌شه‌وه په‌یامێكه بۆ خه‌ڵك تا ژینگه بپارێزن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئیشی منداڵ زیاتر سه‌رنجراكیشه".
هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوان به‌نیازه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری منداڵان له شاری سلێمانی جێبه‌جێ بكات و وتی "تائێستا ئه‌و شوێنه‌مان بۆ پڕۆژه‌كه دیاریكردووه، دوو بیرۆكه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه هه‌یه، یه‌كه‌میان كێشانی وێنه له‌سه‌ر دیواره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، دووه‌میش كێشانی وێنه له‌سه‌ر لافیته و هه‌ڵواسینی به دیواره‌كاندا".
PM:10:09:04/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 9645
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت