كامیان ئه‌نجێلینا راسته‌قینه‌كه‌یه
وێستگه نیوزـ
"هه‌موو كه‌سێك 40 لێكچووی هه‌یه"، قسه كۆنه‌كه وا ده‌ڵێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ناودار یان دوو ئه‌كته‌ر یان دوو یاریزان له‌یه‌ك بچن، ئه‌وه ئیتر ده‌بێت به بنشێته‌خۆشه‌ی ژێر زمانی خه‌ڵك، ئه‌ی چی روو ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌كێك ته‌واو له ئه‌نجێلینا جولی، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیود بچێت؟
ئه‌مه كتومت له‌نێوان خانمێكی ولایه‌تی ویسكنسۆن-ی ئه‌مریكا به‌ناوی میلیسا بایزن و ئه‌نجێلینا جولی روویداوه، میلیسا ته‌مه‌نی 34 ساڵه و دایكی دوو كوڕه، پێشتر هه‌ندێك گومانی له روخساری خۆی هه‌بوو، به‌ڵام كه زانی له ئه‌نجێلینا ده‌چێت، ئێستا ته‌واو متمانه‌ی به‌خۆیه‌تی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یڵ، میلیسا ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه كه ئه‌و لێكچوونه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلینا جولی هه‌ندێكجار بووه‌ته‌هۆی روگیربوون و بێزاركردنی، به‌تایه‌ت كه له بازاڕ و چێشتخانه‌كاندا خه‌ڵك به وردی ته‌ماشای ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بووه‌ته كێشه‌ش له‌نێوان خۆی و مێرده‌كه‌ی به‌تایبه‌ت كه خه‌ڵك ته‌ماشای ده‌كه‌ن مێرده‌كه‌شی ئیره‌یی پێ ده‌بات.
PM:01:56:08/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 23900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت