مقسەڵە بۆ کوشتنی بە بەزەییانە


وێستگە نیوز -

مقسەڵەی سەرپەڕاندن دەمێک ساڵ بوو لەئیتاڵیا و سکۆتلەندا و ئەڵمانیا بەشێوەی جیاجیا هەبوو، بەڵام کە د.جۆزێف گیولتین لە پاریس بە دیزانێکی تازە و بەهێز تەسمیمی کردەوە، لە ساڵی ١٧٨٩ دا بەشێوەیەکی ڕەسمی لەفەڕەنسا کەوتە کار وەک شێوازی "ڕاقی و بەبەزەییانەی" کوشتن.

لە ٢٥ی نیسانی ١٧٩٢ بۆ یەکەمجار لەپاریس لەناو حەشاماتی خەڵکدا کابرایەکی چەتە "ڕێگر و ڕووتکەرەوە" بەناوی "نيكولا جاك پيليتييه" کەتەمەنی ٣٦ ساڵ بوو، وەک یەکەم کەس "بەئاشکرا" ملی بەمقسەڵە پەڕێنرا.

ئیتر مقسەڵە کەوتەکار. تەنها لە شۆڕشی فەرەنسیدا لەسەدەی هەژدەدا زیاتر لە ١٧ هەزار کەس بەمقسەڵە کوژرا.

لە ١٠ ئەیلولی ١٩٧٧ دواهەمین کەسیش لەجیهاندا "حەمیدە جەندوبی" تەمەن ٢٧ ساڵ کە کوڕێکی تونسی بوو لە مارسیلیا لە فەرەنسا لەسەر لاقەکردن و کوشتن لە مقسەڵە درا.

ساڵی ١٩٨١ دوای زیاتر ١٨٩ ساڵ بەکارهێنان، بەفەرمی لە فەرەنسا ئامێری مقسەڵە خانەنشینکراو و سزای لەسێدارەدانیش هەڵوەشێنرایەوە.

تێبینی یەکەم: وێنەکەی سەرەوە نيكولا جاك پيليتييه و وێنەکەی ژێریشی حەمیدە جەندوبیە.

تێبینی دووەم: کێشی مقسەڵە ٥٨٠ کیلۆبوو. بەرزیەکەی ٤ مەتر بوو، هێزی پیاکێشانی لە خاڵی کۆتایدا دەبوو بە ٤٠٠ کیلۆ.

تێبینی سێهەم: شا لویسی شانزە شای فەرەنسا لە پاریس لە ١٧٩٣ دا بە بەرچاوی خەڵکەوە سەری بە مقسەڵە پەڕێنرا.

تێبینی چوارهەم: شاژن ماری ئەنتوانێت لەپاریس لە ١٧٩٣ دا بە بەرچاوس خەڵکەوە سەری بەمقسەڵە پەڕێنرا.

تێبینی پێنجەم: بەتەمای چیت؟

لە پەیجى ڕۆژنامەنووس توانا عوسمان وەرگیراوە.


PM:09:17:09/04/2017






ئه‌م بابه‌ته 10672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو