به فیلمی سێكسی ده‌ستیانپێكرد
وێستگه نیوزـ
له‌وانه‌یه به‌لاته‌وه سه‌یر بێت كه سه‌ره‌تا زۆرێك له كاروانی هونه‌ریی ناوداره‌كانی هۆڵیود به به‌شداریكردن له فیلمه سێكسییه‌كان ده‌ستپێكردووه.
هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌كته‌رانه هۆكارێكی بۆ ئه‌و سه‌ره‌تایه هه‌بووه، له‌وانه: به‌خێرایی ناوبانگ ده‌كردن یان په‌یداكردنی پاره، هه‌ندێكیشیان ویستویانه ئه‌و رابردووه له كاروانی هونه‌ریان بسڕنه‌وه و ژماره‌یه‌كیشیان گوێ به‌و قۆناغه ناده‌ن، له‌وانه:
سلڤسته‌ر ستالۆن ناسراو به رامبۆ
پێش به‌ناوبانگبوونی به‌تایبه‌ت به‌هۆی فیلمی له ساڵی 1976، ستالۆن ناچار بوو به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م كه زۆر پێویستی پێ بوو به‌شداری له فیلمێكی سێكسی‌دا بكات، دوای به‌ناوبانگبوونی ستالۆن، به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌و فیلمه سێكسییه دوباره فیلمه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه تا سود له ناوداربوونی ئه‌و ئه‌كته‌ره وه‌ربگرن و به فرۆشتنی فیلمه‌كه پاره‌یه‌كی زیاتر په‌یدا بكه‌ن.
كامیرۆن دیاز
خانمه قژ زه‌رده‌كه‌ی هۆڵیود ساڵی 1994 به‌ره‌و ناوده‌ركردن رۆیشت، پێش ئه‌وه له‌چه‌ند دیمه‌هنێكی سێكسی‌دا ده‌ركه‌وتووه و دوای به‌ناوبانگبوونی زۆر هه‌وڵیداوه رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه بگرێت به‌تایبه‌ت له ئینته‌رنێت.
داڤید دۆكۆفنی
له ساڵانی 1990 ناوبانگی له زنجیره درامای The X-Files په‌یدا كرد، به‌ڵام رێگه‌ی ناوبانگه‌كه‌ی له رۆڵی نوسه‌ری ئالوده‌بوو به سێكس له زنجیره درامای Californication ه‌وه گرته به‌ر و رۆڵیشی كارێكی سێكسی‌دا بینیووه.
مات لوبلانك
كاروانی هونه‌ریی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی ساڵانی 1980، به‌ڵام وادیاره تا كۆتایی ژیانی به‌هۆی رۆڵی جۆی تریبیانی كه له زنجیره درامای كۆمیدیی به‌ناوبانگی Friends بینیویه‌تی، هه‌ر به ناوداری ده‌مێنێته‌وه. پێش به‌شداریكردن له‌و زنجیره‌یه‌دا رۆڵی له فیلمێكی سێكسی هه‌بووه و له‌چه‌ندین دیمه‌نی گه‌رموگوڕدا به‌بێ جلوبه‌رگ ده‌ركه‌وتووه.
جاكی شان
یه‌كێكه له دیارترین ئه‌ستێره‌كانی سینه‌مای كیشوه‌ری ئاسیا و رۆڵی له‌گه‌ڵ بروس لی بینیووه، به‌ڵام دانی به‌وه‌دا ناوه كه پێش به‌ناوبانگبوونی، به‌شداریی له فیلمێكی سێكسی‌دا كردووه چونكه پێویستی به پاره بووه و ئێستاش له‌وكاره‌ی په‌شیمان نییه.
كیم كارداشیان
نه ئه‌كته‌ره و نه گۆرانیبێژ، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی تێپه‌ڕاندبووه و زۆربه‌ی میدیاكان باسی لێ,ه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوداره‌كانی جیهان، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌ناوبانگبوونی به‌شداریكردنی كارداشیانه له فیلمێكی سێكسی كه دوای دزه‌كردنی فیلمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به جیهاندا بڵاوبووه‌وه.
PM:11:40:11/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 139732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت