نهێنییه‌کەی ئاشكرا بوو
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی به‌ریتانیا بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به باڕبییه روسییه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا نهێنییه‌كانی ئه‌و باڕبییه نوێیه‌ی ئاشكرا كردووه كه لێكچوونه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باڕبی سروشتییه و هیچ سلیكۆن و پلاستیكێكی له رێككردنه‌وه‌ی روخساریدا به‌كارنه‌هێناوه.
یولیا كریگه‌ر، خه‌ڵكی شاری نۆڤۆسیبیرسك-ی روسیایه خۆی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه و به رۆژنامه‌ی The Sunی چاپی به‌ریتانیای راگه‌یاندووه كه روخساری سروشتییه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات كه به‌هیچ جۆرێك گۆشت نه‌خوات.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: "به‌بێ سلیكۆن و پلاستیك، ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر گه‌وره‌یه"، به‌ڵام یولیا به‌راوردكردنی به باڕبیپ به شتێكی زۆر "بێ مانا" وه‌سفده‌كات چونكه له بنه‌ڕه‌تدا باڕبی له‌سه‌ر بنه‌مای روخساری مرۆڤ دروستكراوه، وتیشی كه بۆیه له باڕبی ده‌چێت چونكه روخساری سروشتییه و به‌مدواییه‌ش قژی خۆی زه‌رد كردووه.
رۆژنامه‌كه له‌زاری یولیا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هه‌ر به‌و تایبه‌تمه‌ندی و خاسیه‌تانه‌ی ئێستاوه له‌دایكبووه و ته‌نها پێویستی به كه‌مێك ماكیاجه تا روخسار و ستایڵی خۆی جوانتر بكات.
PM:06:23:13/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 8397
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت