جیهان سه‌ری له چاوی ئیڤانكا سوڕماوه
وێستگه نیوزـ
له‌وانه‌یه پرسیاری زۆرێك له خه‌ڵك سه‌باره‌ت به رۆڵی ئیڤانكا تره مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ- سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له كۆشكی سپی دانراوه، له كاڵبوونه‌وه‌دا بێت، له‌به‌رامبه‌ردا پرسیارێكی دیكه قوت بووه‌ته‌وه كه باس له ره‌نگی چاوی ئیڤانكا ده‌كات و ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌ماوه‌ی 23 ساڵی رابردوودا چ گۆرانكارییه‌ك به‌سه‌ر چاویدا هاتووه.
سایتی Refinery29ی ئه‌مریكایی مشتومڕكی دیكه‌ی له‌سه‌ر ره‌نگی چاوی ئیڤانكای ته‌مه‌ن 35 ساڵ ناوه‌ته‌وه كه ئایا سروشتییه یان هاوێنه‌ی ره‌نگ سه‌وز له چاو ده‌كات، چونكه له وێنه‌یه‌كدا چاوی سه‌وز و له یه‌كێكی دیكه‌دا چاوی قاوه‌ییه.
یه‌كه‌مجار گۆڤاری "ئیسكویر" له مانگی تشرینی دووه‌می 2016 دركی به گۆڕانكاری له ره‌نگی چاوی ئیڤانكا كرد و له‌وكاته‌دا گۆڤره‌كه دوو وێنه‌ی ئیڤانكای بڵاوكرده‌وه كه له‌هه‌مان رۆژی كۆنگره‌ی نیشتمانیی كۆمارییه‌كان له‌مانگی ته‌مموزی هه‌مان ساڵ ره‌نگی چاوی به دوو ره‌نگی جیاواز ده‌ركه‌وتووه.
بێگومان ره‌نگی چاوی هه‌ر كه‌سێك به‌پێی پۆشاك و گۆڕینی ره‌نگی قژ و روناكیی شوێنه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هه‌ست به گۆڕینی ره‌نگی چاوی ئیڤانكا بكه‌یت، تێبینیی ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه بكه.
PM:07:15:13/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 177780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت