موفتی داعش له موسڵ كوژرا
وێستگه نیوزـ
ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی نیسانی 2017 رایگه‌یاند كه له بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی داعش كوژراون و یه‌كێك له كوژراوه‌كانیش موفتیی شاری موسڵه.
ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان گه‌ڕه‌كی ره‌فاعیان له به‌ری راستی موسڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی هه‌والگری بۆردومان كردووه كه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه له بۆردومانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون، یه‌كێكیش له كوژراوه‌كان موفتیی داعش بووه له موسڵ به‌ناوی عه‌بدوڵا به‌درانی.
ده‌زگای هه‌واڵگریی عیراق باس له كوژرانی چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی داعش كردووه له‌وانه عه‌بدولره‌حمان تالب كه به ئه‌بو عوبه‌یده ناسراوه و به‌رپرسی دیوانی چه‌كداركردنی ئه‌و رێكخراوه بووه و به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتێكی عه‌ره‌بییه.
هه‌ر له گه‌ڕه‌كی ره‌فاعی به‌رپرسێكی دیكه‌ی داعش به‌ناوی ئیبراهیم عه‌ونی حیالی كوژراوه كه نازناوی ئه‌بو بارق-ی هه‌بووه و به‌پرسی ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كه بووه.
PM:02:30:14/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 4593
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت