عه‌بادی: ریفراندۆم له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئێداره‌ی كه‌ركوك نییه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان هه‌ڵبكات و ئێستاش كاتێكی گونجاو نییه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، وتیشی كه‌ ریفراندۆم له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نییه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی نیسانی 2017 له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :راپرسی‌ مافی‌ هه‌موو گه‌لێكه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كورددا نییه‌ و کاتەکەشی گونجاو نییە.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی شاری كه‌ركوك، عه‌بادی رایگه‌یاند كه‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك بۆی نییه‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان هه‌ڵبكات.

له‌ 1ی نیسانی 2017، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، پڕۆژه‌ بڕیارێكی‌ توركمانه‌كانی‌ په‌سه‌ند كرد كه‌ داوایان كردبوو ئاڵای‌ كوردستان له‌ كه‌ركوك بهێنرێته‌ خواره‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه‌ كوردییه‌كان بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیان كرد.



PM:08:39:18/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 4524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت