به‌غدا.. تەقینەوەی بۆمبێك پێنج كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له ناوچه‌یه‌كی باكوری خۆرئاوای به‌غدا، پێنج كه‌س كوژران و برینداربوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، بۆمبه‌كه له نزیك بازاڕێكی میللیی ناوچه‌ی شوعله-ی باكوری خۆرئاوای به‌غدا چێنراوه و دوای ته‌قینه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك كوژراوه و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ش، هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا هاتوچۆیان له‌و رێگایانه قه‌ده‌غه كردووه كه ده‌چنه‌وه ناوچه‌ی كازمییه‌ی نزیك له شوێنی رووداوه‌كه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه راشیگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌كه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ گرتنبه‌ری رێوشوێنی توندی ئه‌منی به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی ملیۆنان گه‌شتیار بۆ مه‌زاری ئیمام موسای كازم كه بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێ بكات.
PM:10:06:18/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3917
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت