‌نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان
AM:08:35:19/04/2017

وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ  19ی‌ نیسان نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووی‌ لە نزمبوونەوە کردەوە و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ برێنت بە 54 دۆلار و 77 سەنتەوە مامەڵەی‌ پێوەکرا.

 هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی‌ ئەمریکی‌ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 52 دۆلار و 31 سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.

ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کۆتایی دێت.




ئه‌م بابه‌ته 1597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.