حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی به‌ری راستی موسڵی كرد
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق سه‌ردانی به‌ری راستی موسڵی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاره‌كه به ته‌كنیكی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق گه‌یشته شاری موسڵ و هێزه ئه‌منییه‌كان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عه‌بادی بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردوه و له‌گه‌ڵ هێز و یه‌كه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قادیمون یا نه‌ینه‌وا كۆبووه.
عه‌بادی له موسڵه‌وه رایگه‌یاند كه "ئۆپه‌راسیۆنی قادمون یا نه‌ینه‌وا به تاكتیكی نوێوه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ رزگاركردنی ته‌واوی به‌ری راستی موسڵ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا".
PM:07:32:19/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3629
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت