گەشتەكانی بەهارو كاریگەری لەسەر كێش


وێستگه‌ نیوز ـ
لە بەهاراندا خەڵک زیاتر حەز بە گەشت و سەیران دەکات و ئامادەکاری بۆ دەکات، بەڵام پێویستە بزانین هەندێ لەو خۆراکانەی كە بەکار دەهێنرێت دووچاری قەڵەویمان دەكات.

ئەو خۆراكانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1- چەرەسات: ئەمە لە گروپی پڕ کالۆرییەکانە و هەندێ کەس پێی خۆشە لە سەیراندا بڕێكی باش بخوات ئەمەش هەڵەیە.

2- خواردنی شیرینی هەڵە‌یەکی گەورەیە بۆ نموونە پاقلاوە یان کێک یاخود جۆرەکانی تری شیرینی، ئەمانە هەمووی شەکر و رۆن و نیشاستەی تیادا بەکاردێت، ئەگەر هەست ئەکەی و حەزت بە خواردنی شیرینیە ئەوا هەوڵ بدە هەنجیری وشککراو یان کشمیش و مێوژ کە شەکری سروشتی تێدایە بەكاربهێنیت.

3- هەوڵ بدە ئەگەر دووجۆر میوەت خوارد یەکی لە سێ دانە زیاتر نەبێت.

4- بە پێی ئەوەی لە رۆژانی پشوو خەڵک درەنگ لەخەو هەڵدەستێت ئەوکات خواردنی ژەمەکان تێک دەچێت و لە کاتی خۆیدا ناخورێت، لەم کاتانەدا هەوڵ مەدە فاست فوود و خواردنی سورکراوە بخۆیت.

5- خواردنەوەی ساردی و خواردنەوە گازییەکان کە زۆرترین جار لە نەورۆز و گەشتەکاندا بەکاردەهێنرێت، لەجێی ئەمانە دۆ و ماستاو بخۆنەوە.

6- زۆرخواردنی گۆشت بە نانەوە یان دۆڵمەی چەور لە خواردنە سەرەکیەکانت نەبێت.

سه‌رچاوه‌: راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:10:33:19/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 8589 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو