ئه‌مڕۆ و هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م وەزارەتانە ده‌درێت
وێستگە نیوز -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه پێشتر بڵاویكرده‌وه، تیایدا هاتووه: "رۆژی پێنجشه‌ممه 20ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت".
راشیگه‌یاندووه: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: رۆژی دووشه‌ممه 24ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی پلان دانان و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "رۆژی سێشه‌ممه 25ی نیسانی 2017، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان) و مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن دابه‌ش ده‌كرێت".
له درێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندووه: "رۆژی چوارشه‌ممه 26ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دابه‌ش ده‌كرێت".
دواجار ده‌ڵێت: "رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ی نیسانی 2017، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تا ئێستا خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌و مه‌ده‌نی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
AM:08:40:20/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 32501
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت