كه‌ناڵی فۆكس ده‌ستبه‌رداری بێژه‌ره گێچه‌ڵكه‌ره‌كه‌ی بوو
وێستگه نیوزـ
دوای تۆمه‌تباركردنی به تێوه‌گلان له دۆسیه‌یه‌كی گێچه‌ڵكردنی سێكسدا، كه‌ناڵی فۆكس-ی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری بیڵ ئۆریڵی، بێژه‌ری به‌ناوبانگی كه‌ناڵه‌كه بوو و له‌كاره‌كه‌ی درووی خسته‌وه.
كۆمپانیای خاوه‌ن تۆڕی فۆكس له به‌یاننامه‌یه‌كدا و به یه‌ك رسته نوسیویه‌تی: "دوای پێداچوونه‌وه به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كرابوون، چیتر بیڵ ئۆریڵی نایه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، به‌داخه‌وه ئه‌مه ئه‌و واقعه‌یه كه پێویسته ئه‌وانه بیبینن كه له بواری رای گشتیدا كار ده‌كه‌ن."
تۆڕی فۆكس ئاشكراشیكردووه بێژه‌رێكی دیكه به‌ناوی تاكه‌ر كارڵسن شوێنی ئۆریڵی ده‌گرێته‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و به‌رنامه به‌ناوبانگه، له یاداشتێكی ناوخۆییشدا كه رۆبه‌رت موردۆخ، خاوه‌نی كۆمپانیای فۆكس و لاكلان و جه‌یمس-ی كوڕی ده‌ریانكردووه و به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كاندا دابه‌شكراوه، ستایشی كاره‌كانی ئۆریڵی كراوه و به یه‌كێك له دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی سه‌رشاشه‌ی كه‌ناڵه هه‌واڵییه‌كان هه‌ژمار كراوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه بڕیاره‌كه دوای پێداچونه‌وه‌یه‌كی ورد و راوێژكردن به راوێژكارانی ده‌ره‌كی ده‌ركراوه، چونكه كۆمپانیاكه پابه‌نده به بنه‌ماكانی متمانه و رێزگرتن، هه‌ربۆیه له ده‌رئه‌نجامدا بڕیاری له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و بێژه‌ره به‌ناوبانگه داوه.
راگه‌یاندنی ده‌ستبه‌رداربوون له‌و بێژه‌ره له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین راپۆرت باسیان له‌وه‌كردووه گوایه تۆڕی فۆكس ویستویه‌تی به بڕی 13 ملیۆن دۆلار دۆسیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێنج خانمه‌دا دابخات كه سكاڵایان له‌سه‌ر ئۆریڵی تۆمار كردووه.
له 12ی نیسانی 2017ه‌وه ئۆریڵی مۆڵه‌تی له‌كاركردن وه‌رگرتووه و دوایینجار كه ببینراوه، چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بووه و له‌كاتێكدا بووه كه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا فره‌نسیس، پاپای ڤاتیكان كردووه.
به‌رنامه‌ی ئۆریڵی فاكته‌ر كه بیڵ ئۆریڵی له كه‌ناڵی فۆكس پێشكه‌شی ده‌كرد، جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بووه و له شه‌وێكدا ئاستی بینه‌ره‌كانی گه‌یشتبووه چوار ملیۆن كه‌س.
له ماوه‌ی رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه پارێزه‌ری لیزا بلوم، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌میشه میوانی كه‌ناڵه‌كه بووه له‌لایه‌ن بیڵ-ه‌وه گێچه‌ڵی پێكراوه و سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2008، دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند خانمێكی دیكه هاتنه‌سه‌ر خه‌ت و ئه‌وانیش رایانگه‌یاند كه ئه‌و بێژه‌ره به‌ناوبانگه گێچه‌ڵی پێكردوون.
PM:05:58:20/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3357
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت