ئه‌و منداڵه‌ی له‌سه‌ر هه‌ور و له‌ناو فڕۆكه‌دا له‌دایكبوو
وێستگه نیوزـ
هێڵی ئاسمانیی توركیا راگه‌یاند كه خه‌رجیی خوێندن و دابینكردنی هه‌لیكار بۆ منداڵێكی غینیا ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌و هیڵه و له گه‌شتێكدا بۆ توركیا له‌دایكبووه.
ئیكاری ئیجای، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ی نیسانی 2017 رایگه‌یاند كه منداڵه‌كه به‌ناوی (كادیجۆ) له‌ناو یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی هێڵه‌كه له‌دایكبووه و هه‌وڵی خۆشمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا و كه گه‌یشته ته‌مه‌نی كاركردن، ببێته یه‌كێك له كادره‌كانی هێڵی ئاسمانیی توركیا.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاندووه كه خۆشحاڵن به‌وه‌ی باری ته‌ندروستیی منداڵه‌كه و دایكیشی جێگیره و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا هه‌ر هاوكارییه‌كیان پێویست بێت پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی توركیایان پێ بدرێت هه‌ركات كه خانه‌واده‌ی ئه‌و منداڵه داوایه‌كی له‌وجۆره پێشكه‌ش بكه‌ن.
له 7ی نیسانی 2017 دیابی نافی دایكی كادیجۆ كه ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسیی هه‌یه و به ره‌چه‌ڵه‌ك غینییه به فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی توركیا له كۆناكری پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و شاری ئه‌ستنبوڵ به‌ڕێكه‌وت و به‌سه‌ر شاری واگادۆگۆ-ی پایته‌ختی ئه‌سیوپیاشدا رۆیشت بێئه‌وه‌ی تاقمی فڕۆكه‌كه ئاگادار بكاته‌وه له‌وه‌ی له مانگی نۆیه‌می دووگیانییدایه.
دوای ماوه‌یه‌ك له فڕین، دایكه‌كه ژانی منداڵبوونی بۆ هات و تاقمی فڕۆكه توركییه‌كه‌ش به‌هانایه‌وه چوون و دوای كه‌مێك منداڵه‌كه‌ی به سه‌لامه‌تی بوو، ئه‌وه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كه و به‌سه‌ر هه‌وره‌كانه‌وه هاته دنیاوه ناونرا (كادیجۆ) و سه‌رنشینه‌كان هه‌م به‌وه سه‌رسام و هه‌م دڵخۆشیش بوون.
PM:09:56:20/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 18441
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت