‌كه‌شوهه‌وای‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ راگه‌یه‌ندرا
AM:11:01:21/04/2017

وێستگه‌ نیوز –

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه‌ی‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ بوونی‌ په‌ڵه‌هه‌وری‌ جیاجیا و پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ بوونی‌ په‌ڵه‌هه‌وری‌ جیاجیا.

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 22ی نیسانی 2017 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ بوونی‌ په‌ڵه‌هه‌وری‌ جیاجیا و پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.




ئه‌م بابه‌ته 9497 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.