قه‌ته‌رییه رفێنراوه‌كانی عیراق ئازاد كران
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی عیراق ئاشكرایانكرد ئه‌و 26 راوچییه قه‌ته‌رییه‌ی راده‌ستكراوه كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌شتێكی راوكردن له باشوری عیراق رفێندران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوای ئازادكردنی ئه‌و 26 راوچییه قه‌ته‌ریه، لایه‌نی عیراقی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه له ناسنامه‌كانیان پێش ئه‌وه‌ی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ری بكاته‌وه، ئاشكراشیكردووه كه له‌نێو رفێندراوه‌كاندا ئه‌ندامی خانه‌واده‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ته‌ری تێدایه.
هاوكات وه‌هاب تائی، راوێژكاری راگه‌یاندنی وه‌زیری ناوخۆی عیراق ئاشكرایكردووه كه هه‌ر 26 قه‌ته‌رییه‌كه گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا و لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه و پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كانیان ده‌كرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی وێنه ده‌گیرێن و په‌نجه مۆریان لێوه‌رده‌گیرێ و دواتر راده‌ستی باڵیۆزی قه‌ته‌ری له به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2015 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له شاری سه‌ماوه‌ی باشوری عیراق هێرشیانكرده سه‌ر خێوه‌تی ئه‌و راوچیه قه‌ته‌ریانه كه له‌نزیك روباری فورات هه‌ڵیاندابوو، له‌وكاته‌دا چه‌ند راوچییه‌كیان له‌ده‌ست چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتن و له سنوره‌كانه‌وه په‌ڕینه‌وه كوه‌یت.
تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و روداوه رانه‌گه‌یاندووه و ساڵی رابردووش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئازادكردنی دووان له راوچییه‌كانی راگه‌یاند بێئه‌وه‌ی ناوی لایه‌نی رفێنه‌ر و چۆنێتی ئازادكردنیان روونبكاته‌وه.
PM:05:25:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3321
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت