هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران ده‌ستپێكرد
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ هەینی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران دەسـتیپـێکرد، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی شورای نیگەهبان ناوی ئەو کەسانەی راگەیاند کە خۆکاندیدکردنیان پەسەندکراون.
دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران شەوی پـێنجشەممە رایگەیاند شواری نیگەهبان بڕیاری تەنها له‌سه‌ر 6 كه‌س له كاندیده تۆماركراوه‌كان داوه كه شایەنی ئه‌وه‌ن ببنه کاندیدی سەرۆکایەتی.
لە ڕگەیاندنەکەدا هاتووه: بەپـێی ماددەی 60 ی یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 6 کەس لە لایەن شورای نیگەهبان پەسەندکران، ئەوانیش حەسەن ڕوحانی، سەید مستەفا میرسەلیم، ئیسحاق جیهانگیری، سەید ئیبراهیم رەئیسی، محەمەد باقر قالیباف، سەید مستەفا هاشمی تەبا.
1630 کەسی دیکە لەوانە 137 ژن کە خۆیان بۆ ئەم مەبەستە تۆمارکردبوو لە لایەن شورای نیگەهبانەوە ڕەتکرانەوە، لە نێویاندا مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆکی پـێشوو و جێگرەکەی حەمید بەقایی و محەمە هاشمی برای هاشمی رەفسەنجانی سەرۆکی پـێشووی ئێران.
بڕیاریشە پـرۆسەی هه‌ڵبژاردن و چونه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان لە 19 ی مانگی ئایاری داهاتوو له سه‌رتاسه‌ری ئێران بەڕێوەبچێت.
PM:05:44:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 2881
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت