به ڤیدیۆ.. سه‌عدی پیره داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی راگه‌یاندنەکانی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان داوا لە دەزگاکانی راگەیاندنی یەکێتی و پارتی ده‌كات، خۆیان بەدوور بگرن لەوەی پرسی ریفراندۆم بە حزبی بکەن، دەشڵێت: "ریفراندۆم بەبەشداری ھەموو لایەنەکان سەرکەوتوو دەبێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا پێی وایه كۆمه‌ڵ و گۆڕان به‌شداری له لیژنەی باڵای لایەنەکان بۆ ریفراندۆم بكه‌ن، سه‌عدی پیره ده‌ڵێت: "گۆڕان خۆی له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیاریداوه به‌شداری بكات، به‌ڵام كه ئاماده نه‌بوو پێشوازی له لیژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بكات، له‌كاردانه‌وه‌ی هەڵوێستێکی پارتی بوو، كه‌كاتی خۆی ئاماده نه‌بوو پێشوازی له لیژنه‌ی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی بكات".
PM:10:25:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 20909
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت