تایبه‌تمه‌ندی جێگره‌كانی به‌غدادی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدادی جێگری زۆره و جێگری یه‌كه‌می له ناحیه‌ی به‌عاجه، ده‌شڵێت: "چه‌ند پێوه‌رێك دانراوه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه جێگر‌و یاریده‌ده‌ری به‌غدادی".
سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ده‌بنه جێگر‌و یاریده‌ده‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش، ده‌بێت چه‌ند پێوه‌رێك بیانگرێته‌وه.
مه‌موزینی وتی: "ئه‌وانه‌ی بیانین مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كۆنه ئیخوان بن، مه‌رجی دووه‌میش ئه‌وه‌یه خه‌ڵكیان سه‌ربڕیبێت و به‌شدارییان له كوشت و كوشتاردا كردبێت، هاوكات ده‌بێت دڵسۆزی به‌غدادی بن".
له باره‌ی عیراقیه‌كانیشه‌وه وتی: "بۆ ئه‌ندامه عیراقییه‌كان ده‌بنه جێگر‌و یاریده‌ده‌ری به‌غدادی مه‌رجه كۆنه به‌عسی بووبن، له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی نیسانی 2017، جۆن تۆماس وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی سەربازی ئەمریکا رایگەیاند، عەبدولڕەحمان ئۆزبەگی جێگری به‌غدادی، لە هێرشێکی وشکانی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک شاری مەیادینی سوریا لە رۆژی 6ی ئەم مانگەدا کوژراوە.
وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی سەربازی ئەمریکا وتی: "کارەکە ئۆپراسیۆنێکی وشکانی بووە".
سه‌عید مه‌موزینی وتی: "جێگری یه‌كه‌م ناوی ئه‌بو سوفیان سه‌له‌میه، كه ئێستا له ناحیه‌ی به‌عاجه له ناو عیراق، كه‌سێكی دیكه‌ش هه‌بوو به‌ناوی ئه‌بو حه‌پسه، به‌ڵام نه‌كرایه یاریده‌ده‌ری به‌غدادی".
PM:11:00:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 24748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت