گه‌نجێك له شاخی پیره‌مه‌گرون هه‌ڵدێراو گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ی نیسانی 2017، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی خه‌ڵكی گوندی قزله‌ر له شاخی پیره‌مه‌گرون هه‌ڵدێراو گیانی له ده‌ستدا.
كه‌سێكی نزیك له‌و گه‌نجه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی ئه‌مڕۆ فه‌رهاد سه‌عدون كه خه‌ڵكی گوندی قزله‌ره‌و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژو گیای به‌هاره چووبووه شاخی پیره مه‌گرون به داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵدێراوە كه‌وته خواره‌وه گیانی له ده‌ستدا".
وتیشی: "فەرهاد له دایكبووی ساڵی 1991 بوو و خێزانداربوو، کەسێکی بێوەی بوو به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ جێی هێشتین".
PM:11:29:21/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 26641
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت